چۆن ئاگاداری منداڵەکەی نێو ناخمان بین بۆ ویستەکانی بەتووڕەییەوەوە دەرنەکەوێ یان نەگری؟
Listen now
Description
  چۆن ئاگاداری منداڵەکەی نێو ناخمان بین بۆ ویستەکانی بەتووڕەییەوە دەرنەکەوێ یان نەگری؟   هەریەک لە ئێمە بەردەوام لە کاتی بەرکەوتنی لەگەڵ هەر کەسێکدا خۆی لە یەکێک لەو سێ دۆخانەدا دەبینێتەوە: ١) لاساییکردنەوەی دایک و باوک. ٢) لە کاتی ئێستای خۆیدا و مامەڵەی هۆشیار و ئاگامەندانە. ٣) لە دۆخی منداڵیی خۆیدا.    فەرموون لە ئەڵقەی #١٦ پۆدکاستی ژیان و بەرکەوتندا بەو وردی بە دۆخەکانی خۆمان ئاشنا دەبین و تێیدا هەوڵی تێگەیشتن لە خۆمان و ئەوانی تر و زۆر باسی تر لەوبارەوە دراوە.    سوپاس بۆ سەرنج و تێبینیەکانتان و تکایە دوای گوێگرتن لە ژێر کەناڵەکانی پۆدکاستی ژیان و بەرکەوتندا لە فیدباکەکانتان بێ بەشم مەکەن، داخۆ تا چەندێک تێگەیشتن لێی ئاسان بووە  و چیتان لێ وەرگرتووە💐   سوپاسیش بۆ بڵاوکردنەوە ناساندنی پۆدکاستەکە بە ئەزیز و هاوزمانانمان💐💐   نەریمان ئاغالی  _________________________ #پۆدکاستی #ژیان_و_بەرکەوتن #کۆمەڵایەتی #دەروونی #پەروەردە #دەرونناسی #ژیان #بەرکەوتن #پۆدکاست #خۆناسین #تێگەیشتن    ناوی تیۆریی TRANSACTIONAL ANALYSIS (OF ERIC BERNE)
More Episodes
دەزانم کە نازانم ئەو ڕستەیەی دەبێتە بنەمای شێوەیەکی چارەسەریی دەروونیی و ڕاوێژکاریی کۆمەڵەیتی و بنەمای زۆر بواری تریش  ڕەنگە کەم کەس هەبن ئەو ڕستەیەی سوقراتیان نەبیستبێ: "من دەزانم کە نازانم" پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە: ئایا ئێمە تاکو ئەوڕۆ چۆن و لە چ گۆشەنیگایەکەوە لەو ڕستە و دەربڕینە تێگەیشتووین...
Published 09/18/24
پەنجەرەی یۆهاری بۆ باشتر بینین و ناسینی خۆمان.  پەنجەرەی یۆھاری کورتکراوەی یۆ و ھارییە کە دوو کەسایەتین لە ساڵی ١٩٥٥ دا لە توێژینەوە و قوڵبوونەوەیەکدا لەسەر ناخ و کەسایەتی تاک و بەرکەوتنەکانی لەگەڵ ئەوانی تردا، زانیاری و خاسیەتەکان و چۆنیەتی کەسێکیان بەسەر چواربەشی زانیاریدا دابەشکردوون و بەو...
Published 01/27/23