ئەفسانەی شاماران یەکێک لە کۆنترین و جوانترین ئەفسانەکانی کوردانە کە هەر لە ناوچەی کرماشان و ئیلامەوە هەتا دەگاتە ماردین و ڕەحا و عەفرین، زار بە زار گەڕاوە و کراوەتە تابلۆ و هەڵواسراوە و لە کۆڕەکاندا ئەفسانەکەیان گێڕاوەتەوە.
ئەو ئەفسانەیە پێشتر بە شێوازێکی سەرەتاییانە ماوەتەوە و ئێمە بە شێوەیەکی کورتکراوە گێڕدراوەتەوە. ئێمە لەو پۆدکاستەدا حەولمان داوە ئەو ئەفسانەیە بئافرێنینەوە و پێگەی ...خواژنی زانایی و خێوی جیهانی ژێرین بۆ شاماران بگەرێنینەوە