Description
لە پۆدکاستی ئەمجارەیان باسێکی قوڵی خۆشەویستی و عشقمان کرد لە ڕوانگەی ژیانی ئێستا و ئیسلامەوە. لە سەرەتایە لە پرسیارێکت گەوهەرییەوە دەستمان پێکرد کە خۆشەویستی چییە و ئایا حەرامە لە ئیسلامدا؟!
دوایش باسی جیاوازییەکانی خۆشەویستی حەڵاڵ و خۆشەویستی حەرام ئەکەین کە چۆن خۆشەویستی لە هەستێکی پاکەوە ئەگۆڕی بۆ ئارەزوو پەرستی و کارێكی حەرام کە ڕۆژانە چەنەها گەنجی کۆمەڵگەکەمان تووشی کاراسات و خەمۆکی ئەبن بە ناوی خۆشەویستییەوە.
هەروەها باسی یەکێك لە گرفتەکانی گەنج ئەکەین کە دڵشکان و بێ ئومێدییە کە چۆن ڕەفتار بکەی کاتێك تووشی دڵشکان ئەبیت لە پەیوەندییەکا و چارەسەرەکانی چییە تاوەکو تووشی بێ ئومێدی نەبیت.