Episodes
ئەڵقەی ئەمجارەمان لەگەڵ دکتۆر نەوزاد یەحیا باجگرە، دکتۆر نەوزادی ئازیز دکتۆری دڵ بووە و ماوەی ٢٣ ساڵ خزمەتی کردووە، جگە لەوە پیاوێکی ئیشکەر بووە و ئێستا یەکێکە لە گەورەترین سەرمایەدارەکانی کوردستان و خاوەنی ٣٢ کۆمپانیایە، دکتۆر کەسێکی ئەکادیمیشە و نزیکەی ٤٢ کتێبی نووسیوەو تابلۆکێشیشە و، دکتۆر باسی چۆنێتی خۆ بەرەو پێش بردنی گەنج دەکات و باسی پارە و کارکردن و گرنگی خێزان دەکات
Published 04/03/24
ئەڵقەی ئەمجارەمان لەگەڵ مامۆستا سۆرانی زۆر ئازیزە، مامۆستا بە زمانێکی شیرین باسی شێوازە جیاوازەکانی گەیاندنی دین ئەکات کە چۆن لە ڕێگەی تیکتۆکەوە ئامۆژگاری و ڕێنمایی خەڵک بە گشتی و گەنج بەتایبەتی ئەکات و باسی ئەوە ئەکات کە لە سەردەمی ئێستادا تیکتۆک بەکارھێنەرێکی زۆری ھەیە لە کوردستان و ھەبوونی کەسانی وەک ئەم لە تیکتۆکدا زۆر گرنگە و تێکەڵبوونی لەگەڵ گەنجدا و ھۆشیارکردنەوەیان بە شێوازێکی نەرم و گەنجانە و ھێنانیان بۆ سەر ڕێگای ڕاست وە چەند گرنگە بۆ کۆمەڵگا کە کەسانی بەسوود و کاریگەر...
Published 04/03/24
لە ئەڵقەی ئەمجارە لەگەڵ مامۆستا ئەبوبەکر کاروانی باسی مێژووی کورد ئەکەین لە ناو ئیسلامدا و لە پێش ئیسلامدا. باسێکی ئەو هەموو کەسایەتییە مێژووەیەی کورد ئەکەین کە خزمەتیان بە ئیسلام گەیاندووە و پرسیاريکی گرنگ وەڵام ئەدەینەوە کە کورد هیچ سوودێکی لە ئایینی ئیسلام وەرگرتووە؟!
Published 04/03/24
Published 04/03/24
لە پۆدکاستی ئەمجارەمان لەگەڵ کاك عبدالسلام باسی چەن بابەتێکی گرنگی قووڵ ئەکەین کە سەرکردایەتی چییە؟ پێویست ئەکا هەموو کەسێك سەرکردە بێت هەروەها پرسیارێکی تر کە لە مێشکمان بوو و ماوەیەكە زۆر بیری لێ ئەکەینەوە، خۆ دۆزینەوە چییە؟ ئایا پێویستە هەموو کەسێك خۆی بدۆزێتەوە؟ باشە خۆدۆزینەوەش ئێستا بۆتە کێشەیەك کە پێویستە چارەسەری بکەین بەڵام لە سەرەتادا خۆی چارەسەرێك بووە بۆ کێشەکان.
Published 04/03/24
ئەڵقەی ئەمجارە لەگەڵ کاك شێروان مزورییە. کاك شێروان تەلارسازە و لە بواری خانووبەرەیا ئیش ئەکات. لە پۆدکاستەکەیا باسی چیرۆکی سەرکەوتن و شێوازی ژیانی کاك شێروان ئەکەین، هەروەها باسی کۆمەڵە بابەتێکی قووڵ ئەکەین سەبارەت بە ژیان و مردن و کتێب خوێندنەوە و گەشت کردن و مامەڵەی ملیۆن دۆلاری!
Published 04/03/24
ئەڵقەی ئەمجارە لەگەڵ کاك محەمەد ئامانجە کە قوتابی بە پێنجی پزیشکییە و خاوەنی یەكێکن لە گەورەترین کۆمپانیاکانی حەج و عەمرە لە سلێمانی و بەڕێوبەری گرووپی بێخودە. لەگەڵ کاک محەمەد ئەگەرێینەوە کاتی جارانی دیوەخان کە دانشتێنێکی گەنجانە نێوان ٣ قوتابی پزیشکی قۆناغی ٥ و ٦ کە لەگەڵ خوێندنەکە هەموومان خەریکی کارکردن و کۆمەڵە چالاکییەکی ترین. باسی ئەوە ئەکەین کە ژیانی زانکۆ لەگەڵ قۆناغی یەکەم چۆن گۆڕاوە وە چۆن کاتەکانمان ڕێك ئەخەین و کۆمەڵە بابەتێکی تریش!
Published 04/03/24
لەگەڵ مامۆستا مورشید باسێکی قووڵی گرفتە دەروونییەکانی کۆمەڵگەی خۆمان کرد و بە تایبەتی ئەو گرفتانەی گەنج ڕووبەڕووی ئەبنەوە. كە هۆکارەکان چییە دڵمان خۆش نییە و سەرمان لێ شێواوە و ناتوانین واز لە خووە خراپەکانمان بێنین چەنێك هەوڵ بدەین و چەنێك پەیمان ببەستین. هەروەها زۆر بە شێوازێکی سادە و واقعی ڕوونی ئەکردەوە بۆمان کە چۆن ئێمە حەز و ئارەزووەکانی خۆمان نازانین و تێکەڵمان کردووە لە نێوان ئەوەی پێداویستیییەکانمان چین و حەزەکانمان چین. مامۆستا مورشید ئەوەنە بە شێوازێکی زانستی و چێژەوە...
Published 04/03/24
لەگەڵ کاك محەمەد باسێکی سەرنج ڕاکێشێ مێژووی پڕ دەستەکەوتی میرنشینی بابانمان ئەکرد لەگەڵ مێژووی دامەزراندنی پایتەختی ڕۆشەنبیری، شاری سلێمانی لە لایەن ئیبراهیم پاشای بابان باپیرە گەورەی کاك محەمەد. ئەم ئەڵقەیە جێگەیەکی تایبەتی لە دڵی ئێمەدا هەبوو چونکە کاك محەمەد بە شێوازێکی چیرۆك و زۆر سەرنجڕاکێش باسی زەمەنی زێڕینی میللەتەکەمان ئەکات کە چۆن دەسەڵاتیان بە دەستبووە و خاوەن فکر و زمان و تەلارسازییەکی پێشخۆیان بوونە. زۆرجار خەم ئەخۆین لە دیوەخان کاتێك مناڵ بووین و لە ناوەندی و دواناوەندی قەدری...
Published 04/03/24
لەگەڵ مامۆستا قانع باسی ژینگەی کارکردنمان ئەکرد, و هۆکار چییە کە هەنێك شوێن هەر حەزەکەیت کاری تێبکەیت و هەنێك شوێنیش سەرەڕای پارەیەکی زۆریش ناتوانی کاری تێبکەیت. مامۆستا قانع خاوەنی ئەزموونێکی زۆرە لە کارکردن لە کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان کە لە کۆکاکۆلا و هێڵی ئاسمانی قەتەری ئەزموونی هەیە. باسی ژینگە و شێوازی کارکردنی ئەو کۆمپانیایانە ئەکات و جیاوازی چییە بە بەراورد بە کۆمپانیا خۆماڵییەکان. ئەوەی زۆر سەرنجمانی ڕاکێشا لە مامۆستا قانع کە شێوازی مامەڵە و توانای پەیوەندییەکی زۆر زۆر جوانی هەبوو...
Published 04/03/24
یەکەمین دیوەخانی ساڵی نوێمان لەگەڵ دکتۆرە ڕێواز فایەقە. لەگەڵ دکتۆرە کۆمەڵە باسێکمان کردەوە سەرەتا لەسەر ژیانی سیاسی دکتۆرە کە چۆن دەستی پێکرد و چۆن گەیشتە پۆستی سەرۆك پەرلەمان و ئەو ئاستەنگانە چی بوون کە هاتنە ڕێی؟ دوایی چەن پرسیارێکی گرنگی خەڵکمان کرد کە ئایا کێشەکانی پەرلەمان چی بوون و بۆچی هەنێ خەڵك ناڕەزابوون لە پەرلەمان و متمانەیان نەماوە. هەروەها چەن پرسیارێکی گشتیمان هەبوو سەبارەت بە پەرلەمان کە لە سەرەتایە ئەرکەکانی چییە و ئەبێت چی بکات و چی هەڵە تێگەیشتنێك هەیە کە خەڵك...
Published 01/22/24
کۆتا پۆدکاستی ئەم ساڵەمان لەگەڵ دکتۆری زێدە ئازیز دکتۆر عوسمان هەڵەبجەییە کە ماوەیەکی زۆرە هەوڵ ئەدەین ڕێکی بخەین لەبەر سەرقاڵی کاك دکتۆر و کەمی دەرکەوتنی لە هەموو میدیایەك ڕێك نەئەکەوت. ئەو پەڕی شانازییە بۆ دیوەخان کە گەیشتبێتە ئاستێکی متمانەیی تاوەکو دکتۆر عوسمان هەڵیبژێرێت و پەیامی خۆی بگەیەنێت. لەگەڵ کاك دکتۆر گفتوگۆیەکی زۆر پێویستمان کرد کە لەم سەردەمی ئەم هەموو فکر و مەزهەبە ئیسلامییە جیاوازە چۆن گەنجێك بتوانێ ڕێگەی خۆی بدۆزێتەوە؟ لە هەمووشی گرنگتر ئەو پرسیارەی کە لە بیری زۆربەمان...
Published 01/22/24
ئەمجارەیان لە دیوەخان باسی بابەتی شێرپەنجە و گرێمان کرد بە تایبەتی شێرپەنجەی مەمك. ئاهەنگ خان ڕووبەڕووی دوو ئاستەنگی زۆر قورس بۆتەوە لە ژیان کە تووشی گرێیەکی مێشك بوو و دووەمیشیان تووشی شێرپەنجەی مەمك بوو. باسی چیرۆکی خۆی ئەکا وەکو نەخۆشێکی شێرپەنجە کە کاریگەرییە جەستەیی و دەروونییەکانی چییە لەسەر ژیانت وە چۆن ڕووبەڕووی بۆتەوە و نەیهێشتووە بیڕوخێنێت هەروەها باسی لایەنێکی تر ئەکا کە ئێمە هەستی پێ ناکەین ئەویش قسە و باسەیە کە بۆ ئافرەتی هەڵەبەستن کاتێك تووشی شێرپەنجەی مەمك ئەبێ! لە بەشی...
Published 01/22/24
لە پۆدکاستی ئەمجارەیان باسێکی قوڵی خۆشەویستی و عشقمان کرد لە ڕوانگەی ژیانی ئێستا و ئیسلامەوە. لە سەرەتایە لە پرسیارێکت گەوهەرییەوە دەستمان پێکرد کە خۆشەویستی چییە و ئایا حەرامە لە ئیسلامدا؟! دوایش باسی جیاوازییەکانی خۆشەویستی حەڵاڵ و خۆشەویستی حەرام ئەکەین کە چۆن خۆشەویستی لە هەستێکی پاکەوە ئەگۆڕی بۆ ئارەزوو پەرستی و کارێكی حەرام کە ڕۆژانە چەنەها گەنجی کۆمەڵگەکەمان تووشی کاراسات و خەمۆکی ئەبن بە ناوی خۆشەویستییەوە. هەروەها باسی یەکێك لە گرفتەکانی گەنج ئەکەین کە دڵشکان و بێ ئومێدییە کە چۆن...
Published 12/05/23
لەگەڵ کاك دکتۆر پۆدکاستێکی کاتژمێر و نیوێکی قوڵمان کرد کە باسی دوو بابەتی سەرەکیمان کرد. بابەتی یەکەم لەسەر کتێبەکەی بوو، بەڵێ دکتۆر هەژار نووسەریشە! بۆ بخوێنم،چۆن بخوێنم کە بە شێوازێکی زانستی و پوخت ڕوونی ئەکاتەوە بۆچی خوێندن گرنگە لە وڵاتێکی وەکو کوردستان و هەروەها ئە ڕێگە زانستییانە چییە کە کە زانایانی جیهان بەکاریدەهێنن تاوەکو زانیارییەکانیان لە بیر نەچێتەوە و پێشبکەون لە خوێندنەکانیان. بابەتی دووەمیش باسی پرۆژەیەکی زۆر جوانی کاك دکتۆر ئەکەین بە ناوی گەڕانەوە. دکتۆر سەرەڕای ئەوەی یەکێکە...
Published 11/28/23
خاوەنی پۆدکاستی شەنکار پۆدکاستە. لەگەڵ کاك شەنکار نوێترین وەرزی دیوەخان دەست پێ ئەکەین. باسێکی ئیشکردن وەکو قوتابی زانکۆ، پیاوەتی و جیاوازی ژن و پیاو، پۆدکاست لە کوردستان.
Published 11/26/23
ئەڵقەی ئەمجارە لەگەڵ دکتۆر کاروان یاسین کە بەڕێوبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوایە و خاوەنی زیاتر لە ١٠ ساڵ ئەزموونە لە پزیشکی فریاکەوتن.
Published 11/26/23
پۆدکاستی دیوەخان لە ئەمریکا!
Published 11/12/23
لە ئەڵقەی ئەمجارەماندا لەگەڵ کاک گۆڤار بەخێرهاتنمان لە کاک بەهەند کرد و باس لە ئەزموونی خۆی کرد لە بواری دیزاین و گەیشتن بە ئامانجەکانی.
Published 11/12/23
لە ئەڵقەی ئەمجارەماندا لەگەڵ کاک گۆڤار باس لە چۆنییەتی قۆستنەوەی هاوینەکانمان دەکەین بۆ بەرەو پێشبردنی خۆمان.
Published 07/22/23
لە ئەڵقەی ئەمجارەماندا چەند پرسیارێک ئاڕاستەی کاک کاروان دەکەین سەبارەت بە سروشتی خودا.
Published 07/22/23
لە ئەڵقەی ئەمجارەماندا باس لە دیوەخان دەکەین و هۆکاری کەمی ئەڵقەکانی لەم ماوەیەدا.
Published 07/22/23
لە ئەڵقەی ئەمجارەماندا لەگەڵ کاک سەعد باس لە بواری دیزاین دەکەین و گرنگی لە کۆمەڵگادا.
Published 06/29/23
لە ئەڵقەی ئەمجارەماندا لەگەل كاک گۆران باس لە ئەزموونی جەنابی دەکەین لە بواری خانووبەرە و ئەندازیاری.
Published 06/29/23
لە ئەڵقەی ئەمجارەماندا باس لە ژیانی دایکێتی و کارکردن وەکو ئافرەتێک و تواناکانی گەنج دەکەین لەگەڵ خاتوون سازان مەندەلاوی.
Published 05/15/23