قانع سەنگەسەری: ئەزموونی ١٠ ساڵ زیاتر لە کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان - پۆدکاستی دیوەخان #115
Description
لەگەڵ مامۆستا قانع باسی ژینگەی کارکردنمان ئەکرد, و هۆکار چییە کە هەنێك شوێن هەر حەزەکەیت کاری تێبکەیت و هەنێك شوێنیش سەرەڕای پارەیەکی زۆریش ناتوانی کاری تێبکەیت.
مامۆستا قانع خاوەنی ئەزموونێکی زۆرە لە کارکردن لە کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان کە لە کۆکاکۆلا و هێڵی ئاسمانی قەتەری ئەزموونی هەیە. باسی ژینگە و شێوازی کارکردنی ئەو کۆمپانیایانە ئەکات و جیاوازی چییە بە بەراورد بە کۆمپانیا خۆماڵییەکان.
ئەوەی زۆر سەرنجمانی ڕاکێشا لە مامۆستا قانع کە شێوازی مامەڵە و توانای پەیوەندییەکی زۆر زۆر جوانی هەبوو کە بۆت دەرەکەوێت لەم ١٥ ساڵەی کارکردنی وەکو بەڕێوبەری سەرچاوە مرۆییەکان سوودی بۆ ژیانی تایبەتیشی هەبوو.