ئەو درۆیانەی رۆژانەی تێی دەژین: ئەزموونی دەرووناسێك لەگەڵ کۆمەڵگەی کوردی - پۆدکاستی دیوەخان #114
Listen now
Description
لەگەڵ مامۆستا مورشید باسێکی قووڵی گرفتە دەروونییەکانی کۆمەڵگەی خۆمان کرد و بە تایبەتی ئەو گرفتانەی گەنج ڕووبەڕووی ئەبنەوە. كە هۆکارەکان چییە دڵمان خۆش نییە و سەرمان لێ شێواوە و ناتوانین واز لە خووە خراپەکانمان بێنین چەنێك هەوڵ بدەین و چەنێك پەیمان ببەستین. هەروەها زۆر بە شێوازێکی سادە و واقعی ڕوونی ئەکردەوە بۆمان کە چۆن ئێمە حەز و ئارەزووەکانی خۆمان نازانین و تێکەڵمان کردووە لە نێوان ئەوەی پێداویستیییەکانمان چین و حەزەکانمان چین. مامۆستا مورشید ئەوەنە بە شێوازێکی زانستی و چێژەوە بابەتەکانی ڕوون ئەکردەوە دوای پۆدکاستەکەش بۆ چەن کاتژمێرێك هەر بەردەوام بووین لە پرسیارکردن و شی کردنەوە ئەو گرفتە دەروونیانەی لە خۆماندا هەستمان پێ کردبوو. ئەم ئەڵقەیە کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆی بەسەر شێوازی بیرکردنەوەت ئەبێ بەسەر کۆمەڵە بابەتێك لەبەر ئەوە ڕای خۆتمانمان پێ بڵێن!
More Episodes
ئەڵقەی ئەمجارەمان لەگەڵ دکتۆر نەوزاد یەحیا باجگرە، دکتۆر نەوزادی ئازیز دکتۆری دڵ بووە و ماوەی ٢٣ ساڵ خزمەتی کردووە، جگە لەوە پیاوێکی ئیشکەر بووە و ئێستا یەکێکە لە گەورەترین سەرمایەدارەکانی کوردستان و خاوەنی ٣٢ کۆمپانیایە، دکتۆر کەسێکی ئەکادیمیشە و نزیکەی ٤٢ کتێبی نووسیوەو تابلۆکێشیشە و، دکتۆر...
Published 04/03/24
ئەڵقەی ئەمجارەمان لەگەڵ مامۆستا سۆرانی زۆر ئازیزە، مامۆستا بە زمانێکی شیرین باسی شێوازە جیاوازەکانی گەیاندنی دین ئەکات کە چۆن لە ڕێگەی تیکتۆکەوە ئامۆژگاری و ڕێنمایی خەڵک بە گشتی و گەنج بەتایبەتی ئەکات و باسی ئەوە ئەکات کە لە سەردەمی ئێستادا تیکتۆک بەکارھێنەرێکی زۆری ھەیە لە کوردستان و ھەبوونی...
Published 04/03/24
لە ئەڵقەی ئەمجارە لەگەڵ مامۆستا ئەبوبەکر کاروانی باسی مێژووی کورد ئەکەین لە ناو ئیسلامدا و لە پێش ئیسلامدا. باسێکی ئەو هەموو کەسایەتییە مێژووەیەی کورد ئەکەین کە خزمەتیان بە ئیسلام گەیاندووە و پرسیاريکی گرنگ وەڵام ئەدەینەوە کە کورد هیچ سوودێکی لە ئایینی ئیسلام وەرگرتووە؟!
Published 04/03/24