Tirs (ترس) Şêrzad Hessen – Rega Podcast
Listen now
Description
Tirs – Şêrzad Hessen کورتە چیرۆکی ترسنووسەر: شێرزاد حەسەنلەم کورتە چیرۆکە، شێرزاد حەسەن زۆر مامۆستایانە بابەتی ترس لە چیرۆکێکی خۆماڵی دا، بە دەست لەسەر دانان لە چەند بابەتێک کە زۆربەی ئێمەی کورد ڕۆژانە ڕووبەڕووی دەبینەوە، دەگێڕێتەوە. مێرمنداڵێکی کورد، گیرۆدەی ترسی باوک لە ماڵێ، مامۆستا لە مەکتەب و دیسانیش باوکی کە پۆلیسێکی دزە سەر بە دەسەڵاتە دەبێتەوە. مامۆستا شێرزاد دیسانیش باوک و باوک سالاری، سیستەمی پەروەردە، و دژە ژن و منداڵ دەخاتە ژێر پرسیار. نووسینێکی سیحراوی کە خوێنەر دەباتە ئەو پەڕی خەیاڵ و پرسیار گەلێکی زۆر دە زینی دا ساز دەکات. سوپاس و پێزانین بۆ برای هونەرمەند دلێر کەمانگەر کە ئیزنی بەکارهێنانی تراکی پارادۆکس، لە کارە جوان و بە نرخەکانی لە کۆتایی ئەم چیرۆکە دا پێ دام.   تۆمار و خوێندنەوەی موشتاق فەیزیابی دیزاینەر و پێشکەشکار تەکنیکی دیاکۆ گەرمیانی.
More Episodes
Yilmaz Guney (یەڵماز گونەی) – Rega Podcast یەڵماز گۆنای جەنگاوەری سینەما نوسینی کەریم ڕەحمانی گۆڤاری بەیان وردبوونەوە لە ژیان و کەسایەتی یەڵماز گۆنای و هەروەها بەسەرهات و فیلمەکانی ئەم دەرهێنەرە بلیمەتەی کورد، لە ڕێگا گۆڤاری بەیان و قەڵەمی کەریم ڕەحمانی، بابەتی ئەم ئاڵقەیەی پادکەستی...
Published 06/12/24
Firînî Dûr (فرینی دوور) Episode 2 - Rega Podcast ئاڵقەی یەکەم لە كتێبی "فڕینی دوور" فڕینی دوور بژاردەیەك لە شیعرەكانی ناسری حیسامی تێدایە و هەندێك لە بیرەوەرییەكانیشی نووسیوەتەوە. بیرەوەرییەكان، زۆرتر لە بابەت ئەو كەسانەن كە شێوەی تایبەتی ژیانیان وایكردووە لە بیری بمێنن. واتە زیاتر لەوەی...
Published 06/07/24