Pêkenînî Geda (پێکەنینی گەدا) Episode 1 – Rega Podcast
Listen now
Description
Pêkenînî Geda (پێکەنینی گەدا) Hessen Qizilcî – Rega Podcast پێکەنینی گەدا - ئەڵقەی یەکەم کتێب: پێکەنینی گەدا نووسەر: حەسەن قزڵجی پێشەکی: هێمن نووسەر و ئەدیب و رۆژنامەنووس حەسەن قزڵجی‌لە بنەماڵەیەکی‌ خوێندەوار لە شاری‌ بۆکان لە رۆژھەڵاتی کوردستان لە دایک بووە. لە تەمەنی‌ ٦ ساڵییەوە خراوەتە بەر خوێندن. سەرەتا لە لای‌ باوکی‌ و دواتر لە لای‌ مامۆستا مەلا ئەحمەدی‌ فەوزی‌ و مەلا ئەحمەدی‌ تورجانی‌ زادە خوێندویەتی‌. پاش چەند ساڵ‌ خوێندن بۆتە فەرمانداری‌ شاری‌ مھاباد. زۆربەی‌ لایەنەکانی‌ ژیانی‌ ئەم بلیمەتە شاراوەن. جۆری‌ ژیانی‌ تایبەتی‌ و سیاسی‌ و کاری‌ نھێنی‌ و دەیان ساڵ‌ راوەدوونران و ئاوارەیی‌ و سەرەنجامیش گیران و کوژران پەردەیەکی‌ نادیاریان بەسەردا کشاوە. حەسەنی‌ قزڵجی‌ یەکێک بووە لەو پیاوانەی‌ رۆڵێکی‌ رووناکبیری‌ و رامیاری‌ باشیان بووە لە کۆماری‌ کوردستان بە سەرۆکایەتی‌ قازی‌ محەممەد. لە ھەڕەتی‌ لاوەتی‌ دا بە ناوی‌ نھێنی‌ (ژیر) پەیوەندی‌ دەکا بە کۆمەڵەی‌ ژیانەوەی‌ کوردستانەوە و لە گەڵ‌ چەند کەسی‌ ئازادیخواز و روناکبیری‌ تردا. تۆمار و خوێندنەوەی موشتاق فەیزیابی مۆسیقا پدرام شەهلایی دیزاینەر و پێشکەشکار تەکنیکی دیاکۆ گەرمیانی.
More Episodes
Yilmaz Guney (یەڵماز گونەی) – Rega Podcast یەڵماز گۆنای جەنگاوەری سینەما نوسینی کەریم ڕەحمانی گۆڤاری بەیان وردبوونەوە لە ژیان و کەسایەتی یەڵماز گۆنای و هەروەها بەسەرهات و فیلمەکانی ئەم دەرهێنەرە بلیمەتەی کورد، لە ڕێگا گۆڤاری بەیان و قەڵەمی کەریم ڕەحمانی، بابەتی ئەم ئاڵقەیەی پادکەستی...
Published 06/12/24
Firînî Dûr (فرینی دوور) Episode 2 - Rega Podcast ئاڵقەی یەکەم لە كتێبی "فڕینی دوور" فڕینی دوور بژاردەیەك لە شیعرەكانی ناسری حیسامی تێدایە و هەندێك لە بیرەوەرییەكانیشی نووسیوەتەوە. بیرەوەرییەكان، زۆرتر لە بابەت ئەو كەسانەن كە شێوەی تایبەتی ژیانیان وایكردووە لە بیری بمێنن. واتە زیاتر لەوەی...
Published 06/07/24