To Deryamî (تۆ دەریامی) Şarox – Rega Podcast
Listen now
Description
To Deryamî (تۆ دەریامی) Şarox – Rega Podcast تۆ دەریامی بەسەرهات و گۆرانی عەزیز شاڕوخ مامۆستا عەزیز شاڕوخ بەسەرهاتی ژیانی خۆی بە قەڵەمی جوان و پاراوەی، هەڵقوڵاو لە هەستێکی جوان و پاک، بەو پەڕی سەداقەت و ڕاستگۆیی، لە کتێبی تۆ دەریامی کردووتە دیاری بۆ هۆگران و هەروەها بۆ گەلی کورد. شاڕوخ بەو پەڕی خاکەڕایی باس لە بەسەرهاتی پڕ لە مەینەت و کەند و کۆسپی ژیانی دەکات و هاوکات بە نووسینێکی جوان، سەردەمی منداڵی و کاتی هۆگری بۆ مۆسیقا و هونەری کوردی باس دەکات. بەسەرهاتێکی باڵکێش و تاڵ و لە هەمانکاتدا شیرین. تەمەن درێژی و لەش ساغی بۆ مامۆستای ئاواز و گۆرانی و مەقامی کورد، عەزیز شاڕوخ ئاواتی هەموو لایەنگرانی ئەو مرۆڤە شەریف و پاکە بێ خەوشیە. سپاس بۆ ناوەندی کتێبی شنە لە شاری سەقز بۆ هاوکاری و چاپی دووبارەی ئەم کتێبە. تیمی پۆدکاستی ڕێگا ئەم بەرهەمە پێشکەش بە مامۆستا عەزیز شاڕوخ دەکات.
More Episodes
Serbazî Win (سەربازی ون) – Rega Podcast سەربازی ون بەسەرهاتی کۆنە پێشمەرگەیەکی تورکە لە نوسینی مەڵا ڕەسوڵ پێشنماز، کە لەسەرەتای شۆڕش،دەگەڵ برادەرانی حیزبی دێموکراتی دەکەوێت و خزمەتێکی زۆر لەو ڕێبازە دەکات. کاک مەلا رەسوڵ، بیرەوەرییەکانی خۆی لە مەڕ ئەو پیاوە زەحمەتکێشە، لە کتێبی خەرمانێک لە...
Published 05/15/24
Ali Hesenîanî - Mosîqay Xomalî (عەلی حەسەنیانی) – Rega Podcast موسیقای خۆماڵی لە کتێبی شاری وێران، نوسینی عەلی حەسەنیانی ناسراو بە هاوار.   ھاوار لەگەڵ کەسانی وەک سوارە ئیلخانیزادە و فاتیح شێخولئیسلامی (چاوە) لە پێشەنگانی ھۆنراوەی نوێن لە ڕۆژھەڵاتی کوردستاندا.  موسیقای خۆماڵی،کورتە باسێکە...
Published 05/08/24